بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەماڵ خەرازی لە دیداری محەمەد ئێحسان نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری عێراق، وێڕای لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ناوچە و کاریگەریی لە سەر عێراق، ڕایگەیاند کە پلانی لاوازکردنی وڵاتانی ناوچە لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی و لەوان ڕووخاندنی دەوڵەتی سووریا وەک پاڵپشتێکی بەرخۆدان، بەردەوام لە ڕۆژەڤی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بووە.
ناوبراو وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی بۆ گۆڕانکارییەکانی سووریا و بەتایبەت کەڵکئاوەژوویی ڕژیمی زایۆنی لە بۆشایی هێز لە سووریا و پێشێلکردنی تەواوەتی سەرزەوینی ئەو وڵاتە بە بوردومانی بەربڵاوی ژێرخانە سەربازی و مەدەنییەکانی و هەنگاونان بەرەو دابەشکردنی سووریا، هەمبەر بە بە تەشەنە و پەرەسەندنی دۆخی ناهێمنی سووریا بۆ عێراق هوشداری دا و خوازیاری هەڵمەتی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوبارەیەوە بوو.
Your Comment